هەفتەى داهاتوو

هەموو سەرى سەعاتێک گوێتان لە زەنگەکە دەبێت؛ بیگ بێنەکەى هەولێر دەکەوێتەوەکار

+964

عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

چەند ساڵێکە کاتژمێرەکەى بەردەم باخى شار و قەڵاى هەولێر لە کاتژمێر 12:00 وەستاوە و کارناکات، بەڵام بڕیارە هەفتەى داهاتوو نۆژەنبکرێتەوە و ئیتر هەموو سەرى سەعاتێک گوێتان لە زەنگەکە بێت.

بیگ بێنەکەى هەولێر لە ساڵى 2010 دروستکراوە، سەرەتا تا شەش ساڵ بەباشى ئیشى دەکرد و کێشەى نەبوو، هەموو سەرى سەعاتێکیش زەنگەکە لێى دەدات و ئەو خەڵکەى لە بازاڕ بوون ئاگادار دەکرانەوە کە کاتژمێر چەندە، بەڵام چەند ساڵێکە لە کارکردن وەستاوە.
ئارام رەسوڵ، بەڕێوەبەرى شارەوانى یەک بە 964ـى وت،”هەفتەى داهاتوو کارەکانى نۆژەنکردنەوەى کاتژمێرەکە دەستپێدەکات، سیستمى رووناکى بۆ دادەنرێت و لە رێگەى وزەى خۆرەوە کارى پێدەکرێت، کاتژمێرەکەش دەکەوێتەوە کار”.

وەک باسى دەکات، ئەگەر هیچ گرفتێک نەیەتە پێشەوە بەم زوانە، گوێتان لە زەنگى کاتژمێرەکە دەبێتەوە و هەموو سەرى سەعاتێک ئاگادارتان دەکاتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئومێد خۆشناو بۆ 964: سەرۆكی فەرەنسا سەردانی هەولێر دەكات

ئومێد خۆشناو بۆ 964: سەرۆكی فەرەنسا سەردانی هەولێر دەكات