هەڵەبجە

دەرچوانى دانەمەزراو دژى دامەزراندنى 52 کەس گردبوونەوە

964+

ئەمەل ناجى- هەڵەبجە

ژمارەیەک لە دەرچووانى دانەمەزراوى هەڵەبجە، دژى دامەزراندنى 52 کەس بۆ ناو دیوانى پارێزگاو یەکە ئیدارییەکانى هەڵەبجە گرد بوونەوە، وەک باسى دەکەن کەس نازانێت چۆن دامەزراون و هیچ کێبڕکێ و خاڵبەندییەک نەبووە.

بەکر رەحیم و ئەڤین موختار کە دوو هاوسەرن، لەگەڵ منداڵەکانیان بەشدارى گردبوونەوەکەیان کردووە، بەکر 10 ساڵە خۆبەخشە و ئەڤینى هاوسەرى 7 ساڵ، بەڵام تائێستا دامەزراندنیان بۆ نەکراوە، وەک ئەڤین دەڵێت،”هاوسەرگیریمان کرد و ئێستا منداڵەکانمان خەریکە هێندەى خۆمانیان لێدێت کەچى هەر دانەمەزراین”.

ئەو دوو هاوسەرە نیگەرانن لەوەى 52 کەس بۆ ناو دیوانى پارێزگاى هەڵەبجە، بەبێ کێبڕکێ و خاڵبەندى و ئاگادارى دامەزاندنیان بۆکراوە، بۆیە داوا دەکەن هەڵبوەشێتەوە و سیستمى خاڵبەندى رەچاو بکرێت، کێ بە شایستە بوو بخرێتە لیستەکەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەشێک لە فەرمانبەرانی گرێبەستی هەڵەبجە گردبوونەوە و د...

بەشێک لە فەرمانبەرانی گرێبەستی هەڵەبجە گردبوونەوە و دەنگیان هەڵبڕێ