مه‌شقێكی پێنج رۆژه‌یان پێده‌كه‌ن

فەڕەنسیەکان کارمەندانی بەرگری شارستانی ئەزموندارتر دەکەن لە رزگارکردنی هاوڵاتیان

964+

ئاکام غەفور- سۆران

تیمێکی فەڕەنسی لە سۆران بە بەشداری 12 کارمەندی بەرگری شارستانی لە شارە جیاوازەکانی کوردستان مەشق و راهێنان دەکەن لە سەر چۆنیەتی رزگارکردنی خەڵکی لە خنكان.

کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، بە 964ـی وت، ئەم جۆرە راهێنانە کاریگەری زۆری هەیە لەسەر بەرەوپێشچونی کارەکانی بەرگری شارستانی، تیمێکی فەڕەنسی لەگەڵ پێنج راهێنەری ناوخۆ مەشق بە کارمەندان دەکەن.

وتیشی “راهێنانەکان تاوه‌کو پێنجشەمە بەردەوام دەبن، سوود لە تەکنیک و ئەزمونی تیمەکان وەردەگرن، ئەم جۆرە راهێنانەش لە داهاتوو هەر بەردەوام دەبێت”.

بڕیاریشە بەیانی دووشەممە، کونسوڵی فەڕەنسا و بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەرێم لە سۆران بن بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە مەشق و راهێنانەکان.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بەرگری شارستانی سۆران بەدوای سێ تەرمدا دەگەڕێت

بەرگری شارستانی سۆران بەدوای سێ تەرمدا دەگەڕێت

تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران سەرقاڵی رزگارکردنی بێچ...

تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران سەرقاڵی رزگارکردنی بێچووە پشیلەیەکن