محەمەد ئەمین پێنجوێنى:
پڕۆسەى ئاشتى بەخاوى دەڕوات؛ تۆپەکە لە ساحەى تورکیایە
+964
کامیار کەمال- پێنجوێن
سیاسەتمەدارێکى کوردى نزیک لە پارتى کرێکارانى کوردستان رایدەگەیەنێت کە پڕۆسەى ئاشتى بە خاوى بەڕێوە دەچێت، جەختیش دەکاتەوە کە کورد هەنگاوى پێویستى ناوە.
محەمەد ئەمین پێنجوێنى، سیاسەتمەدار و کەسى نزیک لە پارتى کرێکارانى کوردستان بە 964ـى وت،”پەکەکە هەنگاوەکانى پڕۆسەى ئاشتى جێبەجێکردووە، بەڵام ئەوەى ماوەتەوە لاى تورکیایە و ئێستا تۆپەکە لە ساحەى تورکیایە”.
“وەستاندنى شەڕى چەکدارى و چەکدانان و چەک سووتاندن بۆ ئەوەبوو نیەت پاکى خۆیان بۆ تورک دەرببڕن، بەڵام دەوڵەتى تورک هیچ هەنگاوێکى جدى نەناوە”، محەمەد ئەمین پێنجوێنى واى وت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح