پێنج شوێنیش داخراون

36 تۆن خۆراک و کەرەستەی ماوەبەسەرچوو لە سلێمانی لەناوبرا

964+

شۆڕش قادری

نزیکەی 36 تۆن خۆراک و کەرەستەی ماوەبەسەرچوو لە سلێمانی دەستیان بەسەرداگیراوە و لەناوبراون، پێنج شوێنیش سزا دراون و داخراون.

بەپێی ئامارێک کە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویانکردووەتەوە، مانگی رابردوو شەش هەزار و 149 سەردانیان بۆ ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان لە سنووری شاری سلێمانی ئەنجامداوە و پسولەی سەرپێچیان بۆ 390 دوکان و شوێنکار کردووە، هەروەک 216 حاڵەتی ئاگادارکردنەوەشیان هەبووە.

لە مانگی هەشتدا، شەش حاڵەتی دادگا لە سلێمانی تۆمار کراوە و پێنج شوێنکاریش داخراون کە بەهۆی دووبارە ئەنجامدانی سەرپێچی و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکان کە پێشتر لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە پێیان درابوو، سزا دراون، جگە لەوەش 50 ملیۆن دینار سزای دارایی ئەو شوێنکارانە دراوە کە پابەندی رێنماییەکان نەبوون.

هەر بەپێی ئامارەکە، مانگی رابردوو نزیکەی 36 تۆن خۆراک و کەرەستەی خراپ و ماوەبەسەرچوو لە سلێمانی دەستیان بەسەرداگیراوە، هەمووی لە شوێنێکی پارێزراو لەناو براون.

لیژنەکان چاوێکیان کردووە بە چوار چاو

لیژنەکان چاوێکیان کردووە بە چوار چاو

زیاتر له‌ 16 تۆن خۆراک و كاڵای خراپبوو لە سلێمانی دەستی ...

زیاتر له‌ 16 تۆن خۆراک و كاڵای خراپبوو لە سلێمانی دەستی بەسەرداگیرا