"زانیم ماندوو بووە و خەریکە دەخنکێت فریایی کەوتم"
غەواسەکەی تەقتەق گەشتیارێکی تریشی لە خنکان رزگار کرد
+964
دەریا ئەحمەد – کۆیە
زانا بەکر غەواسە ناسراوەکەی تەقتەق دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 5.9.2025 هاوڵاتییەکی کوردی دانیشتووی کەرکوکی لە ناوچە گەشتیارییەکانی تەقتەق لە خنکان رزگار کرد، ژمارەی ئەوانەشی کە زانا رزگاری کردوون، وەک خۆی دەڵێت، تەنیا لەمساڵدا گەیشتە نزیکەی 15 کەس
زانا بەکر بە 964ـی وت، کاتێک لە یەکێک لە ناوچە گەشتییاریەکانی تەقتەق بە بەلەمەکەم پیاسەم دەکرد، بینیم هاوڵاتییەک کەوتووەتەوە پەلەقاژە و زانیم ماندوو بووە و ناتوانێت خۆی رزگار کات.
دەشڵێ، بە شۆفێیری توانای کوڕم بە بەلەمەکەم گەیشتینە سەری و رزگارمان کرد، دواتر پێی وتم، “مامە زانا تۆ فریام نەکەوتیتایە دەخنکام”.
بە وتەی زانا بەکر مەلەوانە ناسراوەکەی تەقتەق، تەنغا ئەمساڵ نزیک بە 15 هاوڵاتی لە خنکان رزگار کردووە و هەمیشەش تکا لە گەشتیاران دەکات، كە ئەگەر ناشارەزان، با نەچنە ناو ئاو و جەرگی کەسوکاریان نەسووتێنن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
دوو كوڕ و باوكێك له ئاوی گوندی بۆگد خنكان
خنكا
17 مانگ لهمهوبهر خنكابوو
سبهینی تهرمى گهنجه خنكاوهكهى سهركهپكان له ئیتالیاوه دهگاتهوه فڕۆكهخانهى ههولیر
كەورگۆسک
شەش هاوڵاتی لە مردن رزگار كران
برای یهكتر بوون
له گوندێكی گهرمیان دوو منداڵ لهناو بیرێكی ئاودا خنكان
تەنیا بەشی دوو هەفتە ئاوی خواردنەوەیان ماوه