لەسەر رێگای کەلار - دەربەندیخان دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و چوار کەس برینداربوون - وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان
لەسەر رێگای کەلار - دەربەندیخان
دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و چوار کەس برینداربوون
964+
شۆڕش قادری
لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و چوارکەس برینداربوون.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.9.2025 لە نزیک گوندی تازەدێ لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا راڤ و تۆیۆتا کراون پێکیانداداوە و بەهۆیەوە شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا راڤـەکە برینداربوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، بریندارەکان لەدایکبووی ساڵی 1984 و 1996 و 2007 و 2023ـن و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کراون.
هاتوچۆی گەرمیان راشیگەیاندووە، بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە، لێکۆڵینەوەیان لەوبارەیەوە دەستپێکردووە.
هەر ئەمڕۆ دوو رووداوی هاتوچۆی دیکە لەناو شاری سلێمانی و لەسەر رێگای دهۆک – هەولێر روویاندا و بەهۆیانەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.