سۆما "كه‌رامه‌تى ماڵه هه‌ژاره‌كانم پاراستووه"
ماوەی حەوت ساڵە خەمی هەژارانی لە کۆڵ ناوە و یارمەتیان بۆ كۆده‌كاته‌وه
964+
ئەمەل ناجی – خورماڵ
سۆما حەمەسەعید ناوێکی دیاری ناو کایەی خێرخوازی سنورى هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامانه، ماوه‌ى حه‌وت ساڵه خه‌ریكی كارى خێرخوازییه و ناویان لێناوه “سۆماى هه‌ژاران”.
ئه‌م، خاوەنی رێکخراوێكیشه به‌ناوى (سۆمای هەژارانی خێرخوازی) کە بە وتەی خۆی لە رێی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە بانگەواز بۆ ماڵی هەژار، نەخۆش، و بێسەرپەرشتان دەکات و خێرخوازانیش یارمەتیەکانی دەگەیەننە دەست.
سۆما بە 964ـی وت، لە هەندێک قۆناغی ژیانیدا پێویستى بە کۆمەک و هاوکاری هه‌بووە، هەر ئەوەش وایکردووە کە دوای تەواوکردنی خوێندنه‌كه‌ى دەست بە کاری خێرخواز بكات.
وتیشی “ماوەی حەوت ساڵیشە به‌بێ دابڕان جگه لە سنووری هەڵەبجە، له سلێمانی یارمەتیم گەیاندۆتە چەندین ماڵی شایستە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، لە ئێستادا بەهۆی بارودۆخی خراپی دارایی خەڵکەوە، زیاتر تەرکیزى خستۆتە سەر پێدانەوەی قەرزی کەسانی هەژار و نەدار و کڕینی دەرمانی پێویست بۆ ئەو نەخۆشانەی کە توانای کڕینی دەرمانیان نییە، ئەمڕۆ قیستی ماڵێكى سفر کردووه‌تەوە کە ئامێرێکی کارەبایی له دوكانێك کڕیبوو.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن