دوو هاوڵاتی دیکەش بریندارن

لە سلێمانی میکسەرێک کەوت بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا؛ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لە سلێمانی میکسەرێک کەوت بەسەر دوو ئۆتۆمبێلێکدا و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

سامان نادر بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ـی وت، کەمێک لەمەوبەر لە نزیک باخی بەختیاری میکسەرێکی گواستنەوەی چیمەنتۆ بەسەر دوو ئۆتۆمبێلێکدا وەرگەڕاوە و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستداوە و دوو هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

باسی لەوەشکرد، رووداوەکە بە دیاریکراوی لە ژێر پردەکەی بەردەم باخی بەختیاری سلێمانی روویداوە، میکسەرەکە بە سەر دوو ئۆتۆمبێلدا کەوتووە کە یەکێکیان لە جۆری سەنی بووە و ئەوەی دیکەشیان ئۆتۆمبێلێکی سپی مۆدێل کۆن بووە کە دوو کەسی تێدابووە، شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە و سەرنشینەکەی دیکەش برینداربووە، شۆفێری سەنییەکەش برینداربووە.

سامان نادر وتیشی، بریندارەکانیش بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون.

پێداچوونەوە؛ شۆرش قادری