بۆ دوو گه‌ڕه‌كی ناحیه‌ى رزگارى
بیره وشكبووه‌كانى ئاو له‌گه‌ڵ بیره‌كانى دیكه به‌یه‌كه‌وه ده‌بسترێته‌وه بۆ دابینكردنى ئاو بۆ ماڵان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاوى گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، له‌رێگه‌ى به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستنه‌وه بیره وشكبووه‌كان و بیره‌كانى دیكه ئاو، توانیویانه ئاوى پاك بۆ گه‌ڕه‌كێكی نتاحیه‌ى رزگارى دابین بكه‌نه‌وه.
تیمه‌كانى فەرمانگەی ئاوی رزگاری، ئه‌م كاره‌ى كردووه، له‌رێگه‌ى بۆرییه‌كی تیرە گەورە 160 ملیم، بیره‌كانیان به‌یه‌كه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه و پاشان درێژکردنەوە و راکێشانی بە درێژای زیاتر لە 750 مەتر.
دابینكردنى ئاوه‌كه بۆ بەشی سەرەوەی گەڕەکی ئاوباریک و بەشێک لە گەڕەکی راپەڕینى ناحیەی رزگارییه ، كه سەرجەم کارەکانی هەڵکەندنی چاڵ و بەستنی قفڵ و بۆری لەلایەن ستاف و بەشی چاکسازی فەرمانگەكەوە جێبەجێکراوە .
بیری گەڕەکی ناوبراو بەهۆی وشکەساڵیەوە توانای ئاودانی نەمابوو هاوڵاتیان بەزەحمەت ئاویان پێدەگەیشت ، به‌ڵام بەتەواوبونی ئەم پرۆژەیە لە ئێستا بەدواوە هاوڵاتیانی گه‌ڕه‌كه‌كان رزگاریان دەبێت لە کێشە و نەبوونی ئاو.