" لەبەر خاتری خەڵک هاواری موچەم کرد"

ئەو مامۆستایەی بە وتاری معاش ناسرا خۆی بێ موچەیە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئەو مامۆستا ئاینیەی بە وتاری معاش ناسرا دەڵێت، خۆم موچەم نییە و لەبەر خاتری خەڵک هاواری موچەم کرد.

مەلا قادر باینجانی مامۆستایەکی ئاینییە و دانیشتووی ناحیەی باینجانە، ماوەیەک بەر لە ئێستا لە یەکێک لە وتارەکانیدا هاوار بۆ موچەی فەرمانبەران دەکرد و دەیپرسی بۆ موچەی فەرمانبەران نانێرن، دوای ئەوە ڤیدیۆکەی دەنگدانەوەیەکی زۆری دروستکرد لە سۆشیاڵ میدیادا.

مەلا قادر باینجانی بۆ 964 دوا و وتی، خۆم موچەم نییە و لەبەر خاتری خەڵک هاواری موچەم کرد، چونکە بەدڵی ئەوان قسە ناکەم بۆیە موچە وەرناگرم و لەسەر وتارەکەشم لێپێچیبەوەم لەگەڵ کرا.

وتیشی، دژایەتی میلـلەت ناکەم و قوربانیمان داوە بە ئەم میلـلەتە هێشتا ئەمە هەر بەکەم دەزانم و ئەوەی بە میلەتی کورد کرا دوو ساڵە بە غەزە دەکرێ و زوڵم قبوڵ ناکەین چونکە خۆمان مەزڵومین و خەریکە وای لێدێ حکومەت ساڵی دوو موچە دەدات.

چوار مامۆستای ئاینی دەستگیرکران

چوار مامۆستای ئاینی دەستگیرکران