"دوو فیشەکی بەرکەوتووە"

تا ئێستا کەس لەسەر تەقەکردن لە هێمن مامەند دەستگیر نەکراوە

964+

دیلان محەمەجەزا – سلێمانی

ئاسایش و هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لێکۆڵینەوەیان لە رووداوی تەقەکردن لە چالاکوان و رۆژنامەنووس هێمن مامەند دەستپێکردووە، بەڵام تا ئێستا لەسەر رووداوەکە کەس دەستگیر نەکراوە.

رەحمان غەریب رێکخەری سەنتەری میترۆ بە 964ـی وت، “هێمن مامەند دوو فیشەکی بەرکەوتووە و لەئێستادا لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت”.

باسی لەوەشکرد کە سیقە و متمانەیان بە هێزە ئەمنییەکان هەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ کەس لەسەر ئەو رووداوە دەستگیر نەکراوە.

ئەمشەو 2.9.2025 لە گەڕەکی شۆڕشی سلێمانی تەقە لە چالاکوان و رۆژنامەنووس هێمن مامەند کرا و بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانە.

پێداچوونەوە؛ شۆرش قادری

دەزگای ئاسایشی هەرێم لێکۆڵینەوە لە رووداوی تەقەکردن ل...

دەزگای ئاسایشی هەرێم لێکۆڵینەوە لە رووداوی تەقەکردن لە هێمن مامەند دکات