له حه‌سه‌كه‌ى رۆژئاواى كوردستان
له روداوێكی سەختی هاتوچۆدا 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى رووادوێكی هاتوچۆى سه‌خته‌وه له رۆژئاواى كوردستان، 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
رووداوه‌كه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له سنوری شارى حه‌سه‌كه، له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل رویداوه.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه، له نزیك گه‌ڕه‌كی غوه‌یرانی كانتۆنی حه‌سه‌كه رووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ روویدا، به‌هۆیه‌وه 11 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له رووداوه‌كه‌دا چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوون و له‌ئێستادا گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، هه‌روه‌ها ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری حه‌سه‌كه گواستراونه‌ته‌وه.