شاره‌وانییه‌كان: بۆ وه‌رگرتن نییه بۆ كرێی گواستنه‌وه‌یانه
150 هەزار دینار بۆ هه‌ر كابینه‌یه‌كی فێستڤاڵه‌كه‌ى هه‌لیكارى هه‌ولێر وه‌رده‌گیرێت
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
بڕیاره له هه‌ولێر فێستڤاڵێكی 15 رۆژه بۆ ره‌خساندنى هه‌لیكار بۆ كچان و كوڕان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام له ئێستاوه بۆ هه‌ر كه‌سێك كابینه‌كه وه‌ربگرێت 150 هه‌زار دیناریان لێوه‌رگرتووه، شاره‌اونییه‌كانیش ده‌ڵێت، ئه‌م بڕه پاره‌یه بۆ كرێى گواستنه‌وه‌ى كابینه‌كه‌یه نه‌ك بۆ وه‌رگرتنى.
پێشتریش نه‌به‌ز مسته‌فا، به‌رپرسی راگه‌یاندنی شاره‌وانی هه‌ولێر، به 964ـی وتبوو، پێشتر ئه‌و كابینانه به موزایه‌ده و له‌به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك ده‌درا به كاسبكاران، به‌ڵام بۆ ئه‌مجاره سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر به‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و كابینانه ده‌دات به كاسبكاران، ئه‌مه‌ش بۆ زیاتر ره‌خساندنی هه‌لیكار و به‌ره‌و پێشبردنی بزنسی بچوك.
کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیەکانی هەولێریش بۆ 964 دووپاتیكرده‌وه كه وه‌رگرتنى ئه‌م بڕه پاره‌یه بۆ وه‌رگرتنى كابینه‌كان نییه، به‌ڵام كرێى گواستنه‌وه‌یه‌تى.
وتیشی “هەرکەسێک داوای کردووە، 150 هه‌زار دینارى وه‌كو كرێی گواستنەوەی کابینەکان لێوه‌رگیراوه،هه‌مانكات 500 هەزاریش له‌هه‌ر كه‌سێك وه‌رده‌گیرێت وەکو تەئمینات و دوای تەواوبوونی فیستیڤاڵەکە ئەگەر زەرەریان بەر کابینەکان و پارکەکە نەگەیاندبێت پێیان دەدرێتەوە”.
جیا لەو 40 کابینەیە لەبەر زۆری داواکاری چەند کەپرێکی بچووکیش دروست دەکەن بۆ کاسبکاران.
تاوه‌كو ئێستا دیار نییه له چ رۆژێكى ئه‌م مانگه‌دا ئه‌م فێستڤاڵه ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام وه‌كو پێشتر شاره‌وانى به 964ـى وتبوو، هه‌فته‌یه‌ك دواى ته‌واوبوونى رێكاره‌كان بۆ دابه‌شكردنى كابینه‌كان، به‌ست به‌كاره‌كانى ده‌كرێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن