ماوه‌ى ساڵێكه‌ داشكاندنیان جێبه‌جێ نه‌كردووه‌

داوا كراوه‌ دۆسیەی لێکۆلینەوە لەسەر کۆمپانیاکانی زین و ئاسیا و وەزیری پەیوەندییکردنی عێراق بكاته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

داوا كراوه‌ دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەسەر کۆمپانیاکانی زین، ئاسیاسێل و وەزیری پەیوەندییکردنی عێراق بكرێته‌وه‌ ، به‌هۆى ئه‌وه‌ى زیاتر له‌ ساڵێكه‌ بڕیاری داشكاندنیان له‌ فرۆشتنى ئینته‌رنێت جێبه‌جێ نه‌كردووه‌.

داواكارییه‌كه‌ له‌لایه‌ن کاروان یاروەیس پەرلەمانتاری عێراق و ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکان، به‌ نووسراوى فه‌رمى بۆ ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراقی به‌رزكراوه‌ته‌وه‌.

نووسراوه‌كه‌ى دوابەدوای بەدواداچوون و سکاڵای هاوڵاتیان له‌سه‌ر ئه‌م دوو كۆمپانیانیه‌ بۆ ده‌سته‌كه‌ به‌رزكردووه‌ته‌وه‌.

له‌ناوه‌ڕۆكى داواكه‌ هاتووه‌، زیاتر لە ساڵێکە وەزیری پەیوەندییکردنی عێراق بە رێژەی 45% داشکاندنی لە فرۆشتنی ئەنتەرنێت بۆ کۆمپانیاکانی زین و ئاسیاسێل کردوە، بەڵام ئەوان داشکانی نرخیان بۆ بەشداربووانیان و هاوڵاتیان نەکردووە.

وەزیری پەیوەندییەکان: ئەم ساڵ کۆتایی وای فای دەبێت لە ع...

وەزیری پەیوەندییەکان: ئەم ساڵ کۆتایی وای فای دەبێت لە عێراقدا

وەزیری گواستنەوەی تورکیا به‌هۆى سه‌رپێچی هاتوچۆ سزاد...

وەزیری گواستنەوەی تورکیا به‌هۆى سه‌رپێچی هاتوچۆ سزادرا