له سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و راپه‌ڕین
ئه‌وانه‌ى لە بری منداڵەکەیان بۆ موچەی خانەنشینی خۆیان تۆمارکردووە بچن UPN بكه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى بایۆمه‌ترى سلێمانى، ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى وەکو (وصی) لە بری منداڵەکەی بۆ موچەی خانەنشینی خۆی تۆمار کردووە، بەزووترین کات سه‌ردانیان بكه‌ن.
سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ مەبەستی دروستکردنی UPN و پێویسته كارتى نیشتمانى و منداڵه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ خۆی ببات.
ئاگادارییه‌كه ته‌ینا بۆ سه‌نته‌رى پارێزگاى سلێمانى نییه، به‌ڵكو پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى راپه‌ڕین و گه‌رمیانیش ده‌گرێته‌وه.
هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بنکەکانی تۆماری بایۆمەتری بکەن بۆ خۆتۆمارکردن له‌ناو سه‌نته‌رى سلێمانى بانکی بابان، بانکی تووی مەلیک، بانکی تانجەرۆ، بانکی باخان، بانکی مەڵکەندی.
لە پارێزگای هەڵەبجە، ده‌توانن سه‌ردانى بانکی هەڵەبجە، ئیدارەى سەربەخۆی گەرمیان، بانکی کەلار، ئیدارەی راپەرین بانکی رانیە و له قەزای چەمچەماڵیش سه‌ردانى بانکی چەمچەماڵ، بكه‌ن.