هەڵبژاردەی کوردستان بەشدارە
دوو خوشکی دووانە بەشداریی پاڵەوانیەتیی فوتساڵی جیهان دەكەن
+964
دەشتی عارف
سارە و شیلان دوو خوشکن بەیەکەوە هەڵبژێردراون بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی كچانی كوردستان، بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانیەتییەكی جیهانی، كە لە هەولێر دەكرێت.
شیلان عەبدوڵا، بۆ 964 دوا و وتی، “زۆر دڵخۆشین کە توانیومانە متمانەی راهێنەر بەدەست بهێنین و هەموو هەوڵێک دەدەین جامەکە بۆخۆمان بێت”.
سارە عەبدوڵای خوشكی شیلانیش، لە بارەی ناسینەوەیان لەلایەن راهێنەرەوە وتی، “ئێمە تۆزێک وەک دووانەکانی دیکە نین، جیاوازیمان هەیە، بەڵام کەسێک یەکەمجار بمانبینێت تۆزێک کاتی دەوێت تا لەیەکمان جیا بکاتەوە”.
بەپێكەنینیشەوە وتی، هەندێك جار كێشەمان بۆ راهێنەریش دروست كردووە.
هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا میوانداریی پاڵەوانیەتیی جیهانی بۆ فوتساڵی كچان دەكات، كە بڕیارە هەڵبژاردەی کوردستانیش تێیدا بەشدار بێت و لە 17.9.2025 لە هەولێر دەستپێدەكات.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا