دەرگامان بۆ هاوڵاتیان كراوەیە

شارەوانیی سلێمانی: زیادەڕۆییەكان دەبێت لە ماوەی 48 كاتژمێردا لاببرێن

964+

محەمەد فاتیح

شارەوانیی سلێمانی، هۆشداری دەدات بەو هاوڵاتیانەی زیادەڕۆیی دەكەنە سەر موڵكی گشتی و داواشیان لێدەكات، هەرچی زیادەڕۆییەك یان شتێكیان بینی سیمای شاری سلێمانی ناشیرین دەكات، سەردانیان بكەن بە مەبەستی گرتنەبەری رێكاری یاسایی.

بەشی زیادەڕۆيى لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ئەركیان پێكهاتووە لە پاراستنی موڵكی گشتیی و رێگری كردن لەو هاوڵاتییانەی سەرپێچی لە بینای بازرگانی و نیشتەجێبون دەكەن و هۆشدارییان پێدەدەن، كە دەبێت بەپێی یاسا و رێنماییەكان كار بكەن.

بەپێی قسەكانی عوسمان عارف عەزیز، ئەندازیاری پلانسازی شار، لێپرسراوی بەشی زیادەڕۆیی لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، زۆرجار دوای ئەوەی هاوڵاتیان داوای مۆڵەت دەكەن و نەخشە پێشكەش دەكەن و بەڵێننامە دەدەن، كە بەپێی ئەو نەخشەیە كار بكەن، بەڵام سەرپێچی دەكەن و ئێمەش بە فەرمی هۆشدارییان پێدەدەین، ئەگەر پابەندبوون هۆشدارییەكەیان لەسەر لادەبەین، ئەگەر پابەندیش نەبوون، سكاڵایی یاساییان لەسەر تۆمار دەكەین.

باسی لەوەش كردووە، سزای زیادەڕۆیی بە یاسا لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دیاری كراوە و بەپێی یاساكە، هەر هاوڵاتییەك زیادەڕۆیی بكاتە سەر موڵكی گشتی، ئاگاداركردنەوەی فەرمی پێدەدرێت و لە ماوەی 48 كاتژمێردا پێویستە لایەنی پەیوەندیدار ئەم زیادەڕۆییانە لابدەن.

وتیشی، داواش لە هاوڵاتیان دەكەین هەرچ زیادەڕەوییەك بكرێتە سەر موڵكی گشتی يان شتێكی نەشیاویان بینی كە دەبێتە هۆی ناشیرینكردنی سیمای شاری سلێمانی رۆژانە دەرگامان كراوەیە و ئاگادارمان بكەنەوە.

زیادەڕۆیی گەڕەکەکانى گەرمک لادەبرێن و تێكەڵەڕێژ دەکرێ...

زیادەڕۆیی گەڕەکەکانى گەرمک لادەبرێن و تێكەڵەڕێژ دەکرێن