کەرکوک

منداڵێکی ساوای کوڕ لە نزیک زانکۆ فڕێدرا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتی نوێژی بەیانی منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە نزیک زانکۆی کەرکوک لە ناوچەی سەیادە فڕێدرا و لە لایەن پۆلیسی ئامادەوە، منداڵەکە هەڵگیرایەوە و رەوانەی نەخۆشخانەی منداڵان کرا.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ئامادە بە 964ـی وت، لە کاتی نوێژی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 1.9.2025، لەلایەن هاوڵاتییەکەوە دەوریەیەکی پۆلیسیی ئامادە لە سنووری گەڕەکی سەیادە ئاگادارکرانەوە، کە منداڵێکی تازە لە دایک بوو لە نزیک زانکۆی کەرکوک فڕێدراوە،

وتیشی، منداڵەکە لە رەگەزی نێرە و باری تەندروستی جێگیرە و رەوانەی نەخۆشخانەی منداڵان کراوە.

بە پێی ئامارێک کە پێشتر کە 964 لە نەخۆشخانەی منداڵانی کەرکوک وەریگرتبوو ئەمساڵ دوو حاڵەتی دیکەی فڕێدانی منداڵ هەبووە و بەوەی ئەمڕۆ دەکات بە سێ منداڵ .

لە 5 مانگدا 9 منداڵ فڕێدراون

لە 5 مانگدا 9 منداڵ فڕێدراون