"زیانی گیانی نەبووە"

ئاگری شوقەکانی مامۆستایانی هەولێر بە زیاتر لە 15 تیم کۆنتڕۆڵکرا

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

ئاگری شوقەکانی مامۆستایانی هەولێر بە زیاتر لە 15 تیم کۆنتڕۆڵکراوە و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە و زیانی گیانی نەبووە.

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964 وت، “کاتژمێر 11:40 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 1.9.2025 ئاگادارکراینەوە کە ئاگرێک لە شوقەکانی مامۆستایان کەوتووەتەوە، دوای پینج خولەک تیمەکانمان گەیشتنە شوێنەکە و توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە زیاتر لە 15 تیم و شەش ئۆتۆمبێل سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بوون و جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی نەبووە و کەسیش بریندار نەبووە، تا ئێستاش زیانە ماددییەکان بە وردی نەزانراوە و دواتر بە راپۆرتێک ئاشکرای دەکەن.

سەبارەت بە هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە، شاخەوان سەعید وتی، “گومان دەکەین ئاگرەکە لە قاتی خوارەوە تەشەنەی سەندبێت بۆ شوقەکانی سەرەوە و دواتریش لەرێی کامێرەکانی چاودێرییەوە هۆکارەکەی روون دەبێتەوە”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئاگرێک لە شوقەکانی شاری مامۆستایانی هەولێر کەوتەوە

ئاگرێک لە شوقەکانی شاری مامۆستایانی هەولێر کەوتەوە

لە هەولێر ئاگرێکى گەورە کەوتەوە و دوکەڵ بەرز بووەوە

لە هەولێر ئاگرێکى گەورە کەوتەوە و دوکەڵ بەرز بووەوە