بوومەلەرزەکەی گەرمیان لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش هەستی پێکراوە
ئەفغانستان
بوومەلەرزەیەک بە پلەی 6.2 روویدا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە چیاكان هوندۆكۆشی دا لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان.
ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، هێزی بوومەلەرزەكە 6.2 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.
لەلایەكی دیكەوە بەپێی پێوانەی دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکا، درەنگانی ئەمشەو یەکشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.2 پلەی رێختەر ناوچەی شاخاوی هیندۆکوشی لە ئەفغانستان لە نزیک سنووری پاکستانی هەژاندووە.
تۆڕی هەواڵی تلوع نیوزی ئەفغان بڵاویکردەوە، ئەمشەو بوومەلەرزەیەکی بەهێز کابولی پایتەختی ئەفغانستانی هەژاند، ناوەندی بوومەلەرزەکە لە پارێزگای کونار بووە، بە گوێرەی زانیارییەکان لە پارێزگای لوگمانیش بە شێوەیەکی بەرچاو هەست بە بوومەلەرزەكە کراوە.
دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکی رایگەیاندووە، ناوەندی بوومەلەرزەکە کە لە قووڵی 10 کیلۆمەتر (6.2 میل) روویداوە، دەکەوێتە 42 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵات – باکووری رۆژهەڵاتی جەلالئاباد بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 11:45ی ئەمشەو بە كاتی ئەفغانستان روویداوە، كە دەكاتە 19.17 بە كاتی گرێنچ.
سەرچاوەكەی ئەفغانستان رایگەیاندووە، هێشتا هیچ زانیارییەکی دەستبەجێ لەبارەی زیانەکانی گیانی و ماڵییەوە نەبووە.