"له مه‌ترسی ده‌رچوومه"
ساڵێکە شێرپه‌نجه واز له هونەرمەند عەبدولڕەزاق شەمسەدین ناهێنێت
964+
رێباز خدر – هه‌ولێر
هونەرمەندی دیارى کوردستان و شاری هەولێر عەبدولڕەزاق شەمسەدین، لە پار ساڵەوە توشی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە و لەوکاتەوە تاوه‌کو ئێستا چارەسەر وەردەگرێت، به‌ڵام ده‌ڵێت “له مه‌ترسی ده‌رچوومه”.
بەم دواییە بۆ ماوەی مانگێک و بە بەردەوامی رۆژانە سەردانی سەنتەری ئاواتی کردووە لە شاری هەولێر، بۆ وەرگرتنی چارەسەری لێزەری بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچی گرێی شێرپه‌نجه‌كه‌ی هه‌یه له‌ناوببرێت، به‌ڵام هێشتا ئه‌و ئومێده‌ى بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێتز
عەبدولڕەزاق شەمسەدین بە 964 وت، لەو ماوەیەدا ژیانى زۆر لە مەترسی دابووه، بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە، ئازارێکی زۆرى چەشتووە ئێستاش كه گەڕاوەتەوە ماڵەوە و رۆژانە چارەسەری پێویست وەردەگرێت.
ده‌شڵێت “تا ڕادەیەک ژیانم لە مەترسی دەرچووە و تەندروستم كه‌مێك جێگیربووه‌تەوە”.
عەبدولڕەزاق شەمسەدین، لە ساڵی 1954 لە گەڕەکی خانەقای شاری هەولێر لە دایکبووە، لە ساڵی 1970 یەکەم کاری هونەری وەک ئەکتەر لە درامای “فاڵچی” بەشدار بوو، پاشان بەشداری چەندین دراما و شانۆی کردووە، دیارترینیان، کەوەکانی قەرەچوغ، ئازارەکانی بارام، کونەبا، لێزەر و کۆچ و چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن