پۆدكاستی لەشساغی
“بەکارهێنانی مۆبایل لە توالێت ئەگەری تووشبوون بە مایەسیری زیاتر دەكات”
+964
جێگرمەحموود
لە گفتوگۆیەکی پزیشکیدا لەگەڵ د.توانا کەمال پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لە پۆدکاستی لەشساغی تیشک خرایە سەر مایەسیری، کە حاڵەتێکی باوە، بەڵام زۆرکات بەهۆی شەرمەوە پشتگوێ دەخرێت، ئەم حاڵەتە کە بریتییە لە هەڵئاوسانی شانەکانی کۆم و زۆرجار بەهۆی قەبزی و دانیشتنی درێژخایەنەوە دروست دەبێت
گرنگترین ئامۆژگاری د.توانا ئەوە بوو کە نابێت هەر خوێنێکی کۆم بە مایەسیری دابنرێت، چونکە لەوانەیە نیشانەی حاڵەتی مەترسیدارتریش بێت، بۆیە سەردانی پزیشک کارێکی هەتا بڵێی پێویستە.
ئاماژەی بەوەش دا، چارەسەرەکان فراوانن و لە دانیشتن لە ناو ئاوی گەرم و سیستمی خۆراکی دەستپێدەکەن تا دەگاتە چارەسەری بێ نەشتەرگەری و تەکنیکی نوێی نەشتەرگەری، وەک لەیزەر کە ئازاری کەمترە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ حاڵەتە قورسەکان.
هەروەها هۆشیاری درا لەسەر خووی بەکارهێنانی مۆبایل لە تەوالێتدا کە بەهۆی دانیشتنی زۆرەوە راستەوخۆ مەترسیی تووشبوون زیاد دەکات، یان هەیە زۆر دەمێنێتەوە چونکە قەبزە و خۆی خەریک دەکات، ئەمە لایەنی ئەرینی و نەرینی هەیە لەسەر مایەسیری، بەڵام بە گشتی مانەوە باش نییە.
دکتۆر توانا دەشلێت شەرم مەکەن و بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەری دروست راوێژ بە پزیشک بکەن.
تەواوی بەرنامەكە لە ڤیدیۆكە ببینە