لە نێوان سۆنەر و ئاسایشى نیشتمانى گیریانخواردووە
لە بازگەى دارەمان؛ شۆفێرانى بارهەڵگر گردبوونەوە
+964
کاروان ساڵحى
ژمارەیەکى زۆر لە شۆفێرانى بارهەڵگرى سنوورى کەرکوک و پردێ لە بازگەى دارەمان گردبوونەوە، ئەوان دەڵێن، لە نێوان ئاسایشى نیشتمانى و سۆنەر، گیریانخواردووە.
بەختیار جەلیل یەکێک لە شۆفێرانى بارهەڵگر بە 964ـى وت،”ئێمە ژمارەمان 200 شۆفێرى بارهەڵگر و زیاتریشە، لە سنوورەکە چەو و لم لە غەسالەکان باردەکەین، بەڵام ئاسایشى نیشتمانى ئەمڕۆ رێگەى پێنەداوین لە بازگەى دارەمان بچینە ناوەوە و دەڵێن وەرەقەى سۆنەر بهێنن، دەچینە سۆنەریش دەڵێت، پێویستان بە سۆنەر نییە”.
وەک ئەوەى شۆفێران باسى دەکەن، ئەوان لە سنوورەکە کاردەکەن و ناچنە دەرەوە، سۆنەر پێویست نییە و شۆفێرەکان رۆژانە بە بازگەکاندا دێن و دەچن و هەموویان ناسراون، پێویست ناکات سۆنەر هەبێت، ئاسایشى نیشتمانیش گومانى لەهەر کەس هەبوو با چادرگەى پێ هەڵبداتەوە.
ئەوان داوا دەکەن بە زوویى کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت، بەتایبەت ئاسایشى نیشتمانى و سۆنەر هەماهەنگى بکەن بۆ ئەوەى شۆفێرانى بارهەڵگر لەو نێوانەدا گیرنەخۆن.
پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح