چۆنێتی ئامادەكردنی

قاوەی قارچک هێوەركەرەوەیە و هەوكردن كەمدەكاتەوە

964+

محەمەد فاتیح

رەنگە تائێستا قاوەی قارچكت نەبیستبێت و بەلاتەوە نامۆ بێت، بەڵام وەك لە راپۆرتەكاندا هاتووە، سوودی بۆ تەندروستی هەیە.

قاوەی قارچک، بە هاڕینی قارچكی وشككراوە، لەگەڵ تێكەڵكردنی بە قاوەی ئاسایی، دروست دەكرێت.

ماڵپەڕی ڤیری وێڵ هێڵس، كه تایبەتە بە هەواڵی تەندروستی بەمجۆرە باسی سوودەكانی قاوەی قارچكی كردووە:

-یارمەتیدەرە بۆ پاراستنت لە هەوكردنی درێژخایەن و پارێزگاری لە خوێنبەرەكان دەكات و گرژییش كەمدەكاتەوە.

-تەندروستیی ریخۆڵەكان باشتر دەكات و سیستمی بەرگری لەشیش بەهێز دەكات.

-دەتپارێزێت لە هەندێك لە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە و دڵ و جگەر و شەكرە و گورچیلە و مێشك.

-وزە و وریاييت زیاتر دەكات.

لە جیهاندا زیاتر لە 14 هەزار جۆری قارچک هەیە

لە جیهاندا زیاتر لە 14 هەزار جۆری قارچک هەیە