سەرەی خانەنشینان بۆ وەرگرتنی موچە لە هەولێر... وێنە :964
ئەمساڵ هێشتا شەش وەرنەگیراوە
جاران وەزعەکە باشتر بوو؛ 1ـى 9 موچەى مانگى هەشت دابەشکرا
964+
وریا فەتاح
کورد وتەیەکى هەیە کە دەڵێت،”ساڵ بەساڵ خۆزگەم بەپار”، ئەمە رێک بۆ دۆخى موچە و موچەخۆران راستە، چونکە هەمیشە پێشتر باشتر بووە لە ئێستاو داهاتوو، ئەوەتا ساڵى 2022 لە 1ـى 9 موچەى مانگى هەشت دابەشکراوە، بەڵام ئەمساڵ هێشتا موچەى مانگى شەش دەنگى نییە.
ئەوکات لەمڕۆدا 30.8.2022، وهزارهتی دارایی و ئابوری هەرێم خشتەى دابەشکردنى موچەى مانگى 8ـى راگەیاند، بەپێى خشتەکەش 1.9.2022، دابەشکردنى موچە دەستى پێکرد و تا 22ـى 9، سەرجەم دەستە و وەزارەتەکان موچەیان وەرگرت.
بەڵام ئەمساڵ، وا مانگى هەشت تەواو دەبێت، کەچى هێشتا فەرمانبەرانى هەرێم موچەى مانگى شەشى ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، هەرچەندە دووسێ رۆژ لەمەوبەر وەزارەتى دارایى هەرێم 120 ملیارەکەى نارد بۆ بەغدا، بەڵام ئەگەر ئەم هەفتەیەش موچە بێت، موچەى مانگى شەشە، بەمەش هێشتا دوو مانگ لە دواى ساڵى پارەوە دەبین و هەر پار وەزعى موچە باشتر بوو.
خشتەى دابەشکردنى موچەى مانگى 8ـى 2022:
