شەوانی هەینی نزیکەی 10 تۆن زبڵ و خاشاک لە عەلوەی هەولێر کۆدەکرێتەوە - وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر
شوێنەکەش پوخت و خاون دەشۆردرێ
شەوانی هەینی نزیکەی 10 تۆن زبڵ و خاشاک لە عەلوەی هەولێر کۆدەکرێتەوە
964+
شۆڕش قادری
هەموو شەوانی هەینییەک نزیکەی 10 تۆن زبڵ و خاشاک لە عەلوەی هەولێر کۆدەکرێتەوە و دەگوازرێتەوە بۆ زبڵخانەی کانی قڕژاڵە.
ژیار جەلال بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر بە 964ـی وت، “تیمەکانمان لە کۆتایی هەفتەدا و هەموو شەوانی پێنجشەممە لەسەر هەینی، هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ پاککردنەوە و شۆردنی گومرگی سەوزە و میوەی هەولێر ئەنجام دەدەن”.
“لە هەر هەڵمەتێکدا نزیکەی 10 تۆن زبڵ و پاشماوە کۆدەکرێتەوە و دواتر رەوانەی زبڵخانەی کانی قڕژاڵە دەکرێت”، ژیار جەلال وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەسوود وەرگرتن لە چۆڵبوونی جادە و شەقامەکان لەو کاتانەدا، تیمەکانیان بە شۆفڵ و قەلاب و تانکەری ئاو کارەکەیان بە باشترین شێوە ئەنجام دەدەن.