حکومەت و خێرخواز دابینیان کردووە

تەندروستی هەڵەبجە بوو بە خاوەنی دوو ئەمبوڵانس

964+

ژێوار خدر

دوو ئەمبوڵانس بۆ بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە دابینكرا، كە یەكێكیان لەسەر بودجەی حكومەت و ئەوەی دیکەیان لە رێگەی خێرخوازێكەوە دابین كراوە.

بە رێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە راگەیاند، ئەمبوڵانسی یەكەم لەسەر ئەركی كەسایەتی خێرخواز و حاجی عابید هەورامی دابینكرا، دراوەتە مەڵبەندی تەندروستی شەهید نیازی لە تەوێڵە، چونكە ئەمبوڵانسەكەیان وەك پێویست نییە و گرفتی هەبوو لەكاتی گواستنەوەی نەخۆش.

دەشڵێت، ئەمبوڵانسی دووەمیان لە جۆری توێتایە كە لە ساڵی 2023 وە داوامان لە حكومەت كردبوو بۆمان دابین بکات، بەڵام كۆمپانیاكە فرۆشتبووی پاش گرتنە بەری ڕێكارەكان بەرامبەری وەرمان گرتەوە بودجەی 68 ملیۆن و 150 هەزار دیناری بۆ دابین کراوە.

روونیشیکردەوە، کە حكومەتی هەرێم رەزامەندی كڕینی پێنج ئەمبوڵانسی دیكەی بۆ هەڵەبجە داوە، داوایان كردووە پەلەبكرێت لە دابینكردنیان، چونکە ئەگەر بۆیان دابین نەكرێت گرفتی گەورەی مرۆیی رووبەروویان دەبێتەوە .

بەپێی ئامارێک کە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە بڵاوی کردووەتەوە، لە مانگی 7دا 37 کەس و لە مانگی 8دا 37 حاڵەتی رەوانە کردنی نەخۆش هەبووە بۆ شارەکانی تر، ئەمەش دەکاتە نزیکەی یەک کەس لە رۆژێکدا، ئەم حاڵەتانەش زیاتر بۆ ئەو کەسانەیە کە تووشی جەڵدە دەبن و پێویستیان بە قەستەرە دەبێت، چونکە ئێمە ئەوان ئامێری قەستەرەیان نییە و نەخۆشەکان دەنێرن بۆ سلێمانی، هەروەها ئامێری MRIشیان شکاوە و ئەگەر پێویست بکات، نەخۆش دەنێرین بۆ شوێنێکی تر.

تەندروستی هەڵەبجە گوند بە گوند دەگەڕێ

تەندروستی هەڵەبجە گوند بە گوند دەگەڕێ