خزمەتگوزاری تایبەتییان هەیە

باخەکانی شەقڵاوە بوونەتە رکابەری هۆتێلەکان

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە سنووری شەقڵاوە خەڵکی لەم دواییانەدا زیاتر خواستیان لەسەر خانووی باخەکان هەیە وەک لە هۆتێل و مۆتێلەکان یەکێکیش لە خاوەنی باخەکان دەڵێت، خزمەتگوزاری تایبەتیان بۆ هاوڵاتییان دابین کردووە.

هەڵوێست کاوانی خاوەنی باخە لە شەقڵاوە و بە 964ـی وت، لەم دوو ساڵەی دواییدا گەشتیارێکی زیاتر روو لە شەقڵاوە دەکەن و باخەکان هەڵدەبژێرن بۆ مانەوەیان، نرخی مانەوەش لەم شوێنانە بەپێی گەورەیی و بچوکی ماڵەکە دەگۆڕێت.

وتیشی، نرخی ئەو خانووانەی کە بێ مەلەوانگەن لە 80 هەزار دیناری عێراقییەوە دەستپێدەکەن بۆ 150 هەزار، بەڵام ئەوانەی مەلەوانگەیان تێدایە لە 100 دۆلارەوە دەستپێدەکەن تا 450 دۆلار.

روونیشیکردەوە، خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی بێبەرامبەر و سەرجەم پێداویستییەکانی ناو ماڵ لەناو باخەکاندا بەردەستن و مەلەوانگەکانیش بەردەوام پاک دەکرێنەوە.

“داوای قەدەغەکردنی ئاهەنگ لە مەزرەعەکان دەکەن”

“داوای قەدەغەکردنی ئاهەنگ لە مەزرەعەکان دەکەن”