دیمەنی حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کشتوکاڵ و خۆراک وێنە: ژووری بازرگانی هەولێر
ئۆفەر هەیە بۆ بازرگانان
پێشانگەی میوە و سەوزەی فرێش لە توركیا دەكرێتەوە و بازرگانانی هەولێر دەتوانن بەشداربن
+964
ده‌شتی عارف
پێشانگای ئینتەرفرێش ئۆراسیا و کۆنگرەی ئینتەرفرێشی جیهانی، بۆ سێکتەرەکانی میوەجات و سەوزەواتی فرێش و بەرهەمەکانی لە
قوتوکردن و لە ناو کیسە و خزمەتگوزاری گواستنەوە، لە شاری ئەزمیر لە وڵاتی تورکیا دەکرێتەوە، بازرگانانی هەولێریش دەتوانن بەشداربن.
ئالان عه‌بدولكه‌ریم، له به‌شی راگه‌یاندنی ژووری بازرگانی به 964ـی وت، “پێشانگاكه تایبه‌ت ده‌بێت به بازرگان و خاوه‌ن
كۆمپانیاكان، له‌رێگای لینكێكه‌وه خۆیان ناونوس ده‌كه‌ن و بۆ رێكخه‌رانی پێشانگاكه ده‌نێردێرت و هه‌ر له رێگای ئیمێلیشه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌یه نێوه‌ندگیری بكه‌ین له نێوان رێكخه‌ران و بازرگانه‌كان”.
وتیشی، “پێشانگاكه تایبه‌ته به میوه‌جات و سه‌وزه‌ی فرێش و له قوتوكردنی خواردن، بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانیاكانیش كاتێك به‌شداریی ئه‌و پێشانگایانه ده‌كه‌ن بیرۆكه و گۆشه‌ی جیاوازی كاركردن وه‌رده‌گرن و ده‌توانن ئه‌و كاڵایانه‌ی كه باشن
و كوالێتی به‌رزن، هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستانی بكه‌نه‌وه”.
پێشانگاكه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌بێت له18ـی مانگه‌وه ده‌ست پێده‌كات و 20ـی مانگی ئەیلول كۆتایی دێت، یه‌كێك له ئۆفه‌ره‌كانیش
كه له‌لایه‌ن رێكخه‌رانی پێشانگاكه دابینكراوه بریتیه له دابینكردنی تێچووی چوون و هاتنه‌وه و شوێنی مانه‌وه و خواردن، به‌ڵام ئه‌و ئۆفه‌ره ته‌نیا بۆ بازرگان و كۆمپانیا گه‌وره‌كانه و بازرگانه بچوك و
مامناوه‌نده‌كان ناگرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش لینكی فۆرمه‌كه‌یه بۆ ئاره‌زوومه‌ندان
کۆتا رۆژ بۆ ناوتۆمارکردن 31.8.2025
پێداچوونەوە؛ ئەرسەلان عەبدوڵا
