هاوڵاتییەكیشی بەگرتن دا

ئاژەڵێكی كێوی لە تەكیە بڕیاری دادوەری بۆ دەرچوو

964+

محەمەد فاتیح

لە سنووری ناحییەی تەكیە، بە تۆمەتی راوكردنی ئاژەڵێكی كێوی، هاوڵاتییەك دەستگیر كرا و ئاژەڵەكەش ئازاد كرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، بڵاویان كردووەتەوە، دوای ئەوەی ئاگادار كراونەتەوە لە بوونی ئاژەڵێکی کێوی (بزنە کێوی)، لە ماڵی هاوڵاتییەك لە سنووری گوندی (خوامراد) لە ناحیەی تەکیە، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی تەکيە، بەسەرپەرشتی بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو، لە ئەنجامدا هاوڵاتیيەکەیان بە تۆمەتی راوکردنی ئاژەڵه كێوییەكە دەستگیر کرد.

بە بڕیاری دادوەر، بزنە کێوییەکە ئازاد کرا و گەڕێندرایەوە بۆ سروشت و ژینگە  و لەلایەن مەفرەزەی پۆلیسی دارستان تێر ئاو كرا و چاودێری کرا تا گەیشتەوە ناو ئاژەڵە کێویەکان.

"پڵنگانی بێ سنوور" داوای پاراستنی ئاژەڵی كێوی و ژینگە دەكەن