سەرپێچیكاران رووبەڕووی سزا كرانەوە

گەڕەکێکى هەولێر لە خۆڵ و خاشاک پاککرایەوە

964+

محەمەد فاتیح

دوای ئەوەی بە شێوەیەكی نایاسایی، پاشماوەیەكی زۆریان لە گەڕەكێكی شاری هەولێر فڕێدا، سەرپێچیكاران رووبەڕووی لێپێچینەوە كرانەوە و وەك سزایەكیش رووبەرێكی زۆری خۆڵ و خاشاكی گەڕەكێكی هەولێریان پێ‌ پاككرایەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بڵاویكردەوە، لە چەند رۆژی رابردوودا، لەلایەن دوو قەلابەوە، هەڵسابوون بە فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی پاشماوەی بینای خانووبەرە لە شوێنی قەدەغەکراو، دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانمانەوە لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینکەپارێزی، کەسانی سەرپێچیکار دەست نیشان کران و  دۆزرانەوە.

باس لەوەشکراوە، سەرپێچیكاران رووبەڕووی سزاو لێپێچینەوە کرانەوە، وەک سزایەکیش، گۆرەپانێکی گەورەیان پێ خاوێنکرایەوە لە گەڕەکی نیشتیمان، له پشت بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبا، کە نزیکەی 840 مەتر سێجا بوو، كه بە تەواوی لە زبڵ و پاشماوە پاککرایەوە.

هەڵمەتێكی بەرفراوانی پاككردنەوە لە هەولێر دەستیپێكرد

هەڵمەتێكی بەرفراوانی پاككردنەوە لە هەولێر دەستیپێكرد