لە ئەمڕۆوە
کامێراکانی تێژڕەوی رێگای تاسڵوجە – سلێمانی کەوتە کار
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی، لە رێگەکانی نێوان سلێمانی – تاسڵوجە و سلێمانی – وارماوە، کەوتنە کار و بەپێی ئەو خێراییانەی کە لە هێماکانی هاتووچۆ دانراون، خێرایی ئۆتۆمبێل تۆمار دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.8.2025، هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە کاتژمێر 10:00ـی بەیانیەوە کامێراکانی رێگەی نێوان سلێمانی – تاسڵوجە بە سیستەمی وەن پۆینت و کامێراکانی نێوان سلێمانی – وارماوە بە سیستەمی پۆینت تو پۆینت کەوتونەتە کار و خێرایی تۆمار دەکەن.
ماوەی لێبووردن لە کامێراکانی خێرایی بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک پێنج کیلۆمەترە، واتا ئەگەر خێرایی لە رێگەیەک 60 کیلۆمەتر بێت نابێت لە 65 کیلۆمەتر خێرات لێبخوڕیت، وە ماوەی لێبووردن بۆ بارهەڵگر سێ کیلۆمەترە.
سەبارەت بە میکانیزمی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕەوی لەو کامێرایانەی بە سیستەمی Point to Point کار دەکەن، تێکڕای خێرایی لە هەموو کامێراکان هەژمار دەکرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی