بەم درەنگی شەوە لە ناوچەی هەفتەغار
عەرەبە هاوردەکان لەسەر زەوی جوتیارانی کورد بیر لێدەدەن
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
بەم شەوە، عەرەبە هاوردەکان دەستیان كردووه بە بیرهەڵکەندن لەو زەویانه‌ی جوتیارانی کورد كه كه‌وتوونه‌ته ناوچەی هەفتەغار لە قەزای داقوق، ئەنجومەنی گوندەکەش ده‌ڵێت، بەرپرسانى کوردیان له‌وه ئاگادارکردووه‌تەوه، بەڵام بێ‌سود بووە.
ئەبو هاوڕی، ئەنجومەنی ئاوایی مەنسوڕیە لە ناوچەی هەفتەغار بە964ـی وت، عەرەبە هاوردەکان کە لە بنەڕت خەڵکی ناحیەی عوزێمن بەبێ گوێدان بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و بە پێی بڕیاری سوپای عێراقیش کە نابێت هیچ جوتیارێکى کورد یاخود عەرەب لەو زەویانەی کێشەی لەسەرە کاری تێدا بکرێت، بەڵام بەداخەوە هاوردەکان گوێ به‌و بڕیارانه ناده‌ن.
ئه‌و بیرانه‌ى ئێستا خه‌ریكی لێدانین ده‌كه‌ونه نزیک ناوچەی هەفتەغار و مەنسوڕیە و ئەبو سەراج عەسڕیە لە موقاتەعەی 15.
وتیشی “بەم درەنگی شەوە ئامێری هەڵکەندنی بیریان هێناوەته سه‌ر ئه‌و زەویانەی کە سوپاى عێراقی قەدەغەی کردوون کاری تێدا بکرێت، كه‌چی ئه‌وان بیرلێدەدەن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پەیوەندیان بە سوپا و بەرپرسانی کوردەوە کردووە، بەڵام تاکو ئێستا هیچ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن و هه‌ڵوێستێكیان لێ نه‌بیدراوه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن