پەروەردەی سلێمانی مشوری هەر چوار منداڵەکەی پەروین محەمەدی خوارد
دەنگی 964 لە هەموو شوێن دەبیسترێت و پەیامەکە گەیشت
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
هەفتەیەک لەمەوبەر پەیامنێری 964 دیمانەیەکی لەگەڵ پەروین محەمەدی بەرنامەی زەنگ رێکخست، ئەو کاتە ئەو خانمە هونەرمەندە باسی لەوە کرد کە تەندروستی باش نییە و باری داراییشیان زۆر خراپە و لەرزی لێهاتبوو، مەکتەب بکرێتەوە چۆن خەرجی منداڵ و نەوەکانی بکات.
دوای ئەو راپۆرتەی 964 خێرخوازان و لایەنی حکومی هاوکارییان کرد و نەژاد عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەرکی خوێندنی هەر چوار منداڵەکەیان لە ئەستۆ گرت و لەلایەکی دیکەشەوە، پێشەکی ئەو شوقەیەی بۆ درا کە پێشتر بۆ هونەرمەندان دابینکرابوو.
پەروین محەمەد، یەکێک بوو لە ژنە ئەکتەرە تاقانەکەی بەرنامەی زەنگ کە لە ساڵانی نەوەدەکان نمایش دەکرا.