زیاتر لە 20 هەزار مینیش لەناوبراون

لە ماوەی شەش ساڵدا 52  کێڵگە بە تەواوی لە مین پاک كراونەتەوە

964+

ژێوار خدر

دەزگای گشتیی کاروباری مین، زیاتر لە 11 ملیۆن و 373 هەزار و 50 مەتردووجا زەوی لە مین پاک کردووەتەوە و
52 کێڵگەی مین بە تەواوی پاک کراونەتەوە و رادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە، كە کاریگەرییەکی ئەرێنیی گەورەی لەسەر ژیان و گوزەرانی دانیشتوانی ئەو ناوچانە هەبووە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، لە رووی لەناوبردنی مین و تەقەمەنیەوە، تیمەکانی دەزگای گشتیی کاروباری مین، سەرکەوتوو بوون لە لەناوبردنی زیاتر لە 20 هەزار و 856 مین و زیاتر لە 125 هەزار و 627 پارچە تەقەمەنیی دیكەی پاشماوەی جەنگ، کە هەڕەشەیەکی مەترسیدار بوون لەسەر سەلامەتیی خەڵک.

دەشڵێت، ئێستا دەزگای گشتیی کاروباری مین هەڵمەتێکی چڕی هۆشیارکردنەوەی دەست پێکردووە بۆ گەیاندنی پەیامەکانی مەترسیی مین و تەقەمەنی بە هاوڵاتییان، تیمەکانی هۆشیاریی رۆژانە لە گەرمیانەوە تاوەکوو زاخۆ، سەردانی ناوچە سنوورییەکان و ئەو ناوچانە دەکەن، کە لە نزیک کێڵگە مینەکانن، بۆ ئەوەی زانیاریی پێویست بە خەڵک بگەیەنن و رێنماییان بکەن، كە چۆن لە مەترسییەکانی مین خۆیان بپارێزن.

لە پێنجوێن دوو کێڵگەی مین پاککرانەوە و رادەستی خاوەنەک...

لە پێنجوێن دوو کێڵگەی مین پاککرانەوە و رادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە