تازەكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری چەندی تێدەچێت؟
مۆڵەتەكانتان ون نەكەن
میدیازان- كوردستان ئەحمەد- هەولێر
هاتووچۆی هەولێر دەڵێت: هەر شۆفێرێك بیەوێت مۆڵەتەكەی نوێ بكاتەوە دەبێت ٤٠ هەزار دینار بدات و هەر كەسێكش ونی بکات بە ٨٠ هەزار دینار بۆی دروستدەكەنەوە.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت:” هەر هاووڵاتییەك بیەوێت مۆڵەتی شۆفێری تایبەت یان تەكسی وەیاخود گشتییەكەی تازە بكاتەوە بڕی ٤٠ هەزار دیناری لێوەردەگیرێت بە مەرجێك پشكنینی نوێی چاوی پێبێت و هەروەها نازنامەكانیشی كۆپی نەبن راستی بن.
هەر كەسێك مۆڵەتەكەی (تەلەف بكرێت) پوچەڵ بكرێتەوە، ئەوا دەبێت ١٠ هەزار دینار بداتو هەركەسێكش مۆڵەتەكەی بەسەر بچێت ١٥ هەزار دینار دەبێت بدات بۆ ئەوەی بۆی نوێ بكرێتەوە.
هەروەها ونبونی مۆڵەت بۆ جاری یەكەم ٤٠ هەزار دینارە و بۆ جاری دووەم ٥٠ هەزار دینارە و بۆ جاری سێیەم ١٥٠ هەزار دینارە.