"هەڕەشە لە دیموكراسی و مافی مرۆڤ دەكات"

نەتەوە یەكگرتووەكان تیمێكی نێودەوڵەتیی تایبەت بە زیرەكیی دەستكرد دادەمەزرێنێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆمەڵێک پسپۆڕی زانستی لە بواری زیرەکیی دەستکرد دادەمەزرێنێت، کە ئەرکیان هاوکاریکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت، بۆ بڕیاردانی ئاگادارانە لەسەر بابەتی زیرەكیی دەستكرد.

لە نێوان پەرەسەندنی نیگەرانییەکان سەبارەت بە پێشكەوتنی خێرای تەکنەلۆجیا، کە دەتوانێت هەڕەشە لە دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ بکات، وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو، وەک بەشێک لە “میساقی داهاتوو”، پابەندبوون بە دامەزراندنی تیمێكی نێودەوڵەتی بۆ رێنماییکردنی گفتوگۆی نێودەوڵەتی نێوان حکومەتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەم کەرتەدا.

لەم چوارچێوەیەدا بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک، ئەنجومەنی گشتی بە فەرمی “تیمی زانستیی نێودەوڵەتیی سەربەخۆیی زیرەکیی دەستکرد”ی دامەزراند، کە ئەرکی پێشکەشکردنی “هەڵسەنگاندنی زانستی لەسەر بنەمای بەڵگە و شیکردنەوەی توێژینەوەکانی ئێستا، لەسەر بەڵێن و مەترسی و کاریگەرییەکانی زیرەکیی دەستکرد” دەبێت.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ستایشی دامەزراندنی تیمەكەی کرد و بە “پەیوەندییەکی گرنگی نێوان توێژینەوەی پێشکەوتووی AI و داڕشتنی سیاسەتەكان” وەسفی کرد.

بڕیارە دەرگەی خۆكاندیدكردن بكرێتەوە بۆ دەستنیشانكردنی 40 ئەندام بۆ تیمەكە، كە بۆ ماوەی سێ ساڵ خزمەت دەكەن.

بڕیارنامەکە، كە دوێنێ سێشەممە 26.8.2025 پەسەندکرا، هەروەها ئەنجامدانی “دیالۆگی ساڵانەی حوکمڕانی جیهانی AI”ی دامەزراند، بە ئامانجی هاوبەشکردنی باشترین پراکتیزەکان و سوودوەرگرتن لە وانەکان”.

یەکەمین دیالۆگیش لە پەراوێزی لوتکەی جیهانی ئەی ئای لە جنێڤ لە ساڵی 2026 دەستپێدەکات.

منداڵێک نەخۆشییەكی دەگمەنی هەیە و پلەی یەكەمی لە زیرەک...

منداڵێک نەخۆشییەكی دەگمەنی هەیە و پلەی یەكەمی لە زیرەکیی دەستکرد بەدەستهێنا