نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە
دابەزیوە
نرخی نەوت هاتە 67 دۆلار
964+
توانا نەقی
چەند رۆژێك بوو نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردبوو و بەرەو 70 دۆلار هەنگاوی دەنا، بەڵام ئەمڕۆ کەمێک دابەزیوە بۆ 67 دۆلار.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27.8.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 68 دۆلار و 26 سەنت دیاری کراوە و مامەلەی پێوە دەکرێت.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساسیش بە 63 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت لە کاتێکدا دوێنی زیاتر بووە لە 64 دۆلار.
لە دوای کۆبوونەوەکانی سەرۆکانی ئەمریکا و روسیا و ئۆکراین نرخی نەوت رووی لەدابەزین کرد، بەڵام سەرەتای ئەم هەفتەیە جارێکی تر بەرزبووەوە و ئەوا چەند رۆژێکیشە هەڵبەز و دابەز دەکات.