لە ماجدی مۆڵی سلێمانی
رۆژی جیهانی سەگە و نمایشیان دەکەن
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئەمڕۆ رۆژی جیهانی سەگە و لە شاری سلێمانی لەبەردەم لە ماجدی مۆڵ ئیڤێنتێک بەو بۆنەیەوە رێکخراوە و چەندین هاوڵاتی سەگەکانیان نمایش دەکەن.
دڵشاد سدیق کە بەخێوکارێکی سەگە و سەگە گەورە ناوازەکەشی پێیە بۆ 964 وتی، ئەم سەگەی ئەو جۆرێکی دەگەمەن و ناوازەیە و لێرە نەیبینیووە تا ئێستا.
وتیشی، چوار ساڵە لەلایەتی و ئازاری کەس نادات و هەیانە نرخەکەی تا یەک دەفتەر دۆلار دەچێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی