زانکۆی دهۆک
كه‌متر له دوو هه‌فته ماوه بۆ ده‌وام
خوێندكارانی زانكۆی دهۆک خۆتان ئاماده بكه‌ن
+964
ده‌شتی عارف
زانكۆی دهۆك واده‌ی خوێندنی وه‌رزی 2025 – 2026ـی راگه‌یاندووه به‌پێی خشته‌كه بێت له سه‌ره‌تای مانگی نۆ ده‌ست به ده‌وامكردن دەکرێت.
عیسمه‌ت خابور، وته‌بێژی زانكۆی دهۆک، به964ـی وت، “له رۆژی یەكشه‌ممه 1.9.2025، مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ ده‌وامیان دەستپێدەکات و له یه‌كشه‌ممه‌ی دوای ئه‌وه‌ش ده‌وامی خوێندكاران بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 ده‌ستپێده‌كات، ئه‌و خوێندكارانه‌شی پابه‌ند نابن به ده‌وامەوە، زانكۆ به ئاماده‌نه‌بوو هه‌ژماریان ده‌كات و له‌و ماوه‌یه‌ش هه‌ر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیش بكرێت به سفر بۆیان ده‌نووسرێت “.
زانكۆی دهۆک له ساڵی 1992 دامه‌زراوه و له 81 به‌شی زانستی و 17 به‌شی پزیشكی پێكهاتووه، كۆی هه‌موو به‌شه‌كان 98 به‌ش ده‌بن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا