پارەی عێراقی
گەڕاندنەوەى پێشینەى هاوسەرگیرى
بڕیارێک لە بەرژەوەندى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی کوردستان دەرچوو
964+
ویا فەتاح
بریاری لێخۆشبوو‌ن بۆ پێشینەی هاوسەرگیری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەموو ئەوانەى پێش ساڵى 2013 پێشینەکەیان وەرگرتووە، لێخۆش‌بوونیان بۆ دەکرێت.
بەپێى نووسراوێکى وەزارەتى دارایى و ئابووریی هەرێمی کوردستان، کە لە رۆژى 20.8.2025 دەرچووە، تێیدا هاتووە،”پاڵپشت به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت به (لێخۆشبوو‌ن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بری پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری ماوه بۆ سوودمه‌ندانی كه‌مئه‌ندامان) بڕیاردرا به:
یه‌كه‌م: لێخۆشبوو‌ن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بری پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی ماوه بۆ ئه‌و سوودمه‌ندانه‌ی كه پێش ساڵی (2013) پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریان وه‌رگرتووه.
دووه‌م: ئه‌م رێنماییه له رێكه‌وتی ده‌رچوونی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كاری پێده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.