جوتسایدی بارزان لە شێخان بۆ ماوەیەکی نادیار داخرا - وێنە؛ ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک
شۆفێران ئاگادار بن
جووتسایدی بارزان لە شێخان بۆ ماوەیەکی نادیار داخرا
964+
شۆڕش قادری
شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادار بن، جوتسایدی بارزان لە شێخان بەهۆی کارکردن تیایدا و نۆژەنکردنەوەی، بۆ ماوەیەکی نادیار داخرا.
ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک چەند وێنەیەکی جوتسایدەکەی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک داناوە و لەسەری نووسیون، پۆلیسی هاتوچۆی شێخان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی کاری نۆژەنکردنەوەی لە جوتسایدی بارزان، رێگاکە بۆ کاتێکی نادیار داخراوە.
ئازاد تەها هیچ ئاماژەیەکی بە بەکارهێنانی رێگای جێگرەوە لەو ناوچەیە نەکردووە.