بۆ ئاژەڵ و باڵندەکان كێویه‌كان ئه‌م كاره‌یان كرد
کانیا و کارێز و کۆنە بیره ئاوه‌كانى ژماره‌یه‌ك گوندى سێگردكان زیندووكرانه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمێكی ژینگه‌پارێز له سنوورى ناحیه‌ى سێگردكانى سەر بە کۆیە، له‌وه‌ته‌ى هه‌ستیان به‌وه كردووه ئه‌مساڵ وشكه‌ساڵى بڕستیان لێده‌بڕێت، وه‌خۆكه‌وتوون و گوند به گوندى ده‌گه‌ڕێن، ئه‌و سه‌رچاوه ئاوییانه‌ى وشكیان كردووه زیندوویان ده‌كه‌نه‌وه.
تیمه‌كه، سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سێگردكان به سەرپەرشتی به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه وه‌كو خۆبه‌خش كاره‌كانیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، به‌قسه‌ى سه‌ردار مه‌ولود سه‌رۆكى شاره‌وانى له مانگى ئایاری ئه‌مساڵه‌وه خه‌ریكی ئه‌م بووژاندنه‌وه‌یه‌ن، به‌ڵام ئه‌م ماوه‌یه كه زانیویانه ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كانى سنووره‌كه‌یان هه‌ڕه‌شه‌ى تێنیوتیان له‌سه‌ره، زیاتر ده‌ستوبردیان له‌كاره‌كانیان كردووه و هه‌ر نۆ گونده‌كه‌ى ناحيه‌كه‌یان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكى شاره‌وانى به 964ـى وت، جگە لە گورگ و چه‌قه‌ڵ و به‌راز ده‌ڵێن كه‌متیاریش له سنووره‌كه‌یان دا هه‌یه، سوێسكه‌یه‌كى زۆر و باڵنده‌ى كه‌ویشیان هه‌یه، بۆئه‌وه‌ى ئه‌وانه له تێنوێتى رزگار بكه‌ن به ئامێری جۆراوجۆره‌وه تیمه خۆبه‌خشه‌كانى ژینگه‌پارێزى زۆربه‌ى کانیاو، کارێز و کۆنەبیره ئاوه‌كانى گونده‌كانیان ژیاندووه‌ته‌وه.
وتیشی “ته‌نیا گوندى ئۆمه‌رگومبه‌ت نه‌بێت كه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاوى له‌مشێوه‌یه‌ى تێدا نییه، ناچار به تانكه‌ر ئاو ده‌بەینه گونده‌كه و كۆڵى ئاوه‌كان بۆ باڵنده و ئاژه‌ڵه‌كانى پڕده‌كه‌ین”.
سه‌رۆكى شاره‌وانى خۆشحاڵه به‌و كارانه‌ى تیمه‌كان كردوویانه، چونكه ده‌ڵێت، ئاوی زیاتر هاتۆتە سەرزەوی کە ئەمەش بۆ رزگارکردنی ئاژەڵ و باڵنده‌ی کێوی لە سنورەکە لەم ووشکەساڵیە کارێکی گرنگ و پێویست بوو.