بۆ بریکارەکانی خۆراک

لیستی بایەعی لە رێگەی گروپی واتسئاپ و تێلگرام دەنێردێ

964+

ئەحمەد مستەفا

لەم مانگەوە لیستی ئارد و خۆراک بە شێوەی ئەلیکترۆنی بۆ بریکاران بەڕێ دەکرێت، تا بزانن چی بەرهەمێکی خۆراک و بەچی بڕێک بەسەر هاوبەشان دابەش بکەن.

ئەوەش لە رێگەی گروپی واتسئاپ یان تەلەگرامەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە 23.8.2025 بڵاوی کردەوە، هەموو بریکارەکانی ئارد و خۆراک دەبێت بە زووترین کات ئەپڵیکەیشنی واتسئاپ و تێلگرام لەمۆبایلەکانیان دابەزێنن.

پسوڵەی خۆراکی هەولێر هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندوە، لەم مانگەوە لیستی ئارد و خۆراک لە رێگای گروپێکی واتسئاپ و تێلگرامەوە بۆیان دەنێردرێت، تا بەگوێرەی ئەو لیستە مامەڵە بکەن.

خۆراکی سلێمانی بۆ 964: 800 بریکار ماستەر کاردیان دەرنەهێن...

خۆراکی سلێمانی بۆ 964: 800 بریکار ماستەر کاردیان دەرنەهێناوە