ئه‌و "کیا"یەی خۆی بە دوو پۆلیس و ئەفسەرێکى هاتوچۆ دا كێشا دىستی به‌سه‌رداگیراوه
“له‌تاو حجزنه‌كردنى سه‌یاره‌كه‌ى رایكرد”
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ئه‌و “کیا” بارهه‌ڵگره‌ى چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له‌نزیك له‌نگه‌ى هه‌ولێر خۆی بە دوو پۆلیس و ئەفسەرێکى هاتوچۆ دا كێشا، ئێستا ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه و دوو كه‌سیش ده‌ستگیركراون.
964 له‌رێگه‌ى بینینى گرته‌ڤیدیۆیه‌كه‌وه ئه‌و دیمه‌نى بینى و به‌دواداچوونى بۆ كرد.
خەلیل چایچی، شایەتحاڵە و بە 964ی وت، رووداوەکە چەند رۆژێک پێش ئێستابووە و ئۆتۆمبێلێکی کیا تابلۆی پێشەوەی پێوە نەبووە و لە دووسایدیش رایگرتووە، پۆلیسەکەش داوایانکردووە کە دەبێت ئۆتۆمبێلەکە دەستی بەسەردا بگرن، بەڵام ئەوان رازی نەبوون و بووه‌ه ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوانیان.
وتیشی “شۆفێره‌كه بۆئه‌وه‌ى سه‌یاره‌كه‌ى حجز نه‌كرێت به‌خێرایی له شوێنه‌كه رایكرد و خۆی به دوو پۆلیس و ه‌فسه‌رێكی هاتوچۆشدا كێشا”.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هاتوچۆ بە 964ی وت، ئەو دوو کەسەى ده‌مه‌قڵێیان له‌گه‌ڵ پۆلیسی هاتوچۆ كردووه یه‌كێكیان شۆفێرى كیاكه و دووه‌میشیان برای ئه‌و كه‌سه بووه، هەردووکیان دەستگیرکراون و کیاکەش دەستی بەسەرداگیراوه.
وتیشی “تەنیا ئەفسەرەکە کەمێک دەستی زامدار بووە و برینەکەی سووکە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن