بەهۆی گرژییەکانەوە

زیان بەر ماڵی هاوڵاتییان کەوتووە

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

نزیکەی 30 ماڵ بەهۆی گرژییەکانی شەوی رابردووەوە زیانیان بەرکەوتووە و یەکێکیش لە خاوەنی ئەو خانووانەی زیانی بەرکەوتووە و دەڵێت، شتێکی زۆر ناخۆش بوو کورد تەقەی لە کورد دەکرد.

ئاوات ئەحمەد هاوڵاتییەکەیە کە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، کارەساتێکی زۆر ترسناک بوو، ئێمە خۆمان دیومانە بەڵام ژن و مندالەکانم ئەمەیان نەدیبوو و زۆر ترسابوون و لەبەردەم ماڵەکەی من خوێن رژا و هەموویان کوڕی گەنج بوون، بەقەدەر مندالەکانی خۆم خەمم بوون.

وتیشی، کچەکەم پۆلی 12ەیە و نمرەیەکی نموونەیی هێناوە و یەک وانەی ماوە رۆژی شەممە تاقیکردنەوەیەتی، ئەمشەو نە کارەبا و نە ئاو نە ئینتەرنێتمان نەبووە و باری دەروونیمان زۆر تێکچووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە سبەیەوە هاوڵاتیانی زیانلێکەوتوو قەرەبوو دەکرێنەوە

لە سبەیەوە هاوڵاتیانی زیانلێکەوتوو قەرەبوو دەکرێنەوە