ئەم دوو رۆژە پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
پێشبینی کەشناسییە
پلەکانی گەرما تا دوو پلە دەست بەبەربوونەوە دەکەن
964+
ئەحمەد مستەفا
کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 22.8.2025 رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
بەپێی راپۆرتی کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
دەشڵێت، سبەینێ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم:
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 43 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 40 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی