هەولێر دەمێكە شاری پێكەوەژیانە
ئومێد خۆشناو: نوخبەیەكی سیاسی دەسەڵاتدار لە عێراق ستەم لە كوردستان دەكەن
+964
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
وه‌كو گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان، دوای ئه‌و رووداوه‌ی كه له به‌نزیخانه‌یه‌كی هه‌ولێر روویدا، یارییه‌كی دۆستانه له نێوان ئه‌ستێره‌كانی عێراق و كوردستان لە تۆپی پێ بەڕێوه‌چوو، پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، هەولێر دەمێکە سەلماندوویەتی شاری برایەتی و پێکەوەژیانە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر لە یارییەكە ئامادەبوو، بۆ 964یش دوا، “هه‌ولێر خۆی سه‌لماندوویه‌تی شاری پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تییه، به‌ڵام ئه‌وه نوخبەیەكی سیاسی دەسەڵاتدارە لە عێراق، كه هه‌موو بنه‌ماكانی عێراقی نوێ و ده‌ستووریان پێشێل كردووه، كە گوزارشت نییە لە رای شەقامی عێراقی، هیوادارین ده‌سه‌ڵاتداران وه‌كو وه‌رزش به دۆستانه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا بكەن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین”.
وتیشی، ئارامیی یاریزانانی عێراقیش لێره په‌یامێكی ئاشكرایه كه ئێمه ته‌نیا پێكه‌وه‌ژیانمان ده‌وێت، ئه‌و یاریزانانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شدارن له یارییه‌كه به‌شێكن له چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی وه‌رزشی عێراق و هه‌رێمی كوردستان،
سه‌باره‌ت به بردنی كه‌یسی رووداوی بەنزینخانەكەی هەولێر بۆ به‌غداد، پارێزگار وتی، گواستنه‌وه‌ی كه‌یس بابه‌تێكی نامه‌نتیقی و ناقانونییه، دادگاكانی هه‌رێمی زۆر سه‌ربه‌خۆتر و ئازاترن له دادگاكانی عێراق، رووداوه‌كه له هه‌ولێر روویداوه و هه‌ر لێره‌ش دادگایی ده‌كرێت.
رووداوی به‌نزیخانه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و له رووداوه‌كه‌دا سێ كه‌س كوژران، كه دووانیان به نه‌ته‌وه عه‌ره‌ب بوون و دانه‌یه‌كیان كورد بوو.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا