چەند کارمەندێکی بانکی خوێنبەخشین لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان. وێنە: بانکی خوێن.
150 بوتڵ خوێن بەخشرا
هەڵمەتێکی خوێنبەخشێن بۆ نەخۆشانی تالاسیما و شێرپەنجە ئەنجام درا
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
لە هەولێر هەڵمەتێکی خوێنبەخشین ئەنجامدرا، کە رێکخراو و هاوڵاتییان خوێنیان بە نەخۆشانی تالاسیما و شێرپەنجە بەخشی.
عەبدوڵا مزوری، سەرۆکی رێکخراوی بارس بە 964ـی وت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.8.2025 بۆ ماوەی شەش کاتژمێر هەڵمەتێکی خوێنبەخشینمان بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی خوێنی شاری هەولێر راگەیاند، کە تێیدا هاوڵاتییان و ئەندامانی رێکخراوی بارس 150 بوتڵ خوێنیان بە بانکی خوێن بەخشی.
وتیشی، خوێنەکە بۆ نەخۆشانی تالاسیما و شێرپەنجەیە، هەموو جۆرەکانی خوێنی لەخۆ دەگرێت، تا هەموو نەخۆشان بتوانن لێی سوودمەندبن.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر